کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کەلار زۆرترین بڕی باران باریوە کە ٢٨.٢ ملم و لە هەڵشۆ و مێرگەسۆر کەمترین بڕ باریوە کە ٠.٤ ملم بووە.
ئەمڕۆ هەینی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا لە کەلار زۆرترین بڕی باران باریوە کە بڕەکەی ٢٨.٢ ملم و لە هەڵشۆ و مێرگەسۆر کەمترین بڕ باریوە کە ٠.٤ ملم.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە لە سنوری پارێزگاکان زۆرترین باران لە سلێمانی بە بڕی ٢٢.٨ملم باریوە و پاشان هەولێر بە بڕی ١٤.٧ملم باریوە.
بڕی بارانابرینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان:
پیرمام ١٢.٩ ملم
چەمچەماڵ ٩.٥ ملم
زاخۆ ١١.٤ ملم
شەمامک ٣.٨ ملم
ئاکرێ ١٠.٤.4 ملم
ئامێدى ١ ملم
بامەرنێ ٧.٨ ملم
بارزان ٣.٦ ملم
بازیان ١٣ ملم
دەربەندیخان ١٠.٦ ملم
حاجى ئۆمەران ١٠.٦ ملم
هەڵەبجە ٤ ملم
مانگیش ٢.٢ ملم
مەیدان ١٠.٢ ملم
پێنجوێن ٢٠.٦ ملم
ماوەت ٣.٢ ملم
باتوفە ٧.٦ ملم