هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، رێگای کەلار – کفری سایدی چوون بۆ کفری دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە کە بەهۆی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاو لەسەر رێگاکە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە رێگای کەلار – کفری سایدی چوون بۆ کفری لە زاڵگەی رزگاری تاوەکو ناحیەی سەرقەڵا دادەخرێت.
هاتووچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران دەکات و دەڵێت:” داوا دەکەین سایدی کفری – کەلار بەکاربهێنن بۆ چوون و هاتن و بە وریاییەوە و ئاگاداربوونەوە شۆفێری بکەن”.