ئەندامێکی لیژنەی دارایی ڕایدەگەیەنێت کە ئەم مانگە بەغدا بڕی ئەو پارەیە زیاد دەکات کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەکات.
خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداریکردوونەتەوە لەوەی ڕەوانەکردنی 618 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
وتیشی، پێدەچێت ئەم مانگە بڕی ئەو پارەیەی ڕەوانە دەکرێت، زیاد بکرێت.
مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا تا ئەو کاتەی یایسای بودجە هەموار دەکرێتەوە، مانگانە بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.