حكومەتی هەرێم: بۆ سەری ساڵ مەراسیم ساز ناكەین



حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی سەری ساڵەوە جگە لە خۆشیدەربڕینی خەڵك و بۆنەی كۆمەڵایەتی، هیچ مەراسیم و بۆنەیەكی فەڕمی بەڕێوە ناچێت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بلاویكردەوە، سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی پارێزگای هەولێر بۆ سەری ساڵی ٢٠٢٣، سابیر حوسێن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: “بۆی هەیە هەندێك ڕێوڕەسمی وەك ڕازاندنەوەی قەڵات و دەوروبەری بكرێت، بەڵام بە هۆی ئەو ڕووداوانەی لە ڕابردوو و بەهۆی تەقینی غاز لە پارێزگای سلێمانی و دهۆك ڕوویان دا، هیچ بۆنەیەكی فەرمی لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر بەڕێوه ‌ناچێت، بەڵام هاووڵاتیان دەتوانن خۆشیی خۆیان وەرگرن.”

باس لە ئەوەش كراوە، ئەوەی پەیوەندی بە پارێزگای سلێمانیشەوە هەیە، به ‌شێوەیەكی فەرمی هیچ جۆرە بۆنەیەك بەڕێوە ناچێت، لەم بارەیەوە ساڵح ڕەحمان محەمەد، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: “وەك پارێزگای سلێمانی بە هۆی تەقینی سیستەمی غاز‌ ڕووی دا و ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی، بڕیاری هیچ بۆنەیەكی فەرمی بۆ سەری ساڵ نەدراوە، بەڵام خەڵك خۆیان دەتوانن خۆشیی خۆیان دەرببڕن.”

لە پارێزگای هەڵەبجەش‌، به ‌بۆنەی سەری ساڵی زایینی، چەند چالاكییەك بەڕێوە دەچن، لەو بارەیەوە زانا عومەر وەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجه،‌ ڕایگەیاند: “ئاهەنگێك ‌لەبە‌ردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجە بەڕێوه ‌دەچێت، جیا لەمانەش چەند چالاكییەكی دیكەی جۆراوجۆر لە لایەن ڕێكخراوەكان و لایەنی دیكە ئەنجام دەدرێن”.
لە هەمان كاتدا لە پارێزگای دهۆكیش هیچ بۆنە و مەراسیمێكی فەرمی بەڕێوە ناچێت.

فەرمانگەكە دەڵێت، ئەوەی پەیوەندی بە كەرتی گەشتیارییەوە هەیه، بە مەبەستی پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە بۆ پشووەكانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ، تەواوی ڕێوشوێنی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان جێبەجێ دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە، دەستەی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و بنكەكانی گەشتیاری لە شارەكان، چەندین لیژنەی پێك هێناوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی شارستانییانە و سەردەمیانە پێشوازی لە گەشتیاران بكرێت و كەشێكی ئارام و لە باریان بۆ بڕەخسێنرێت.

 

 

ناوچەكێشەلەسەرەكان دەبنە گۆڕەپانی داعش
پێت ناوچەكێشەلەسەرەكان دەبنە گۆڕەپانی داعش
لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت
دوات لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر