کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: کێشەی وێستگەی گۆڕینی کارەبای تاسڵوجە چارەسەرکرا کە ئەمشەو بەهۆی بارانبارینەوە ئاوێکی زۆری تێچووە.
ئەندازیار سامان سابیر بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەو بارانە بە خوڕ و بەلێزمەیەی کە رووی لە هەرێمی كوردستان كردوە باراناێكی زۆر چووە ناو وێستگەی ١٣٢ /٣٣كەی ڤی تاسڵوجە.
بەرێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت:” هەر ئەمشەو لەلایەن كارمەندانی وێستگەكە و هۆبەی ئەندازەی شارستانی و بە هاوكاری هۆبەی ئامێرەكان، توانرا ئاوەكەی بكرێتە دەرەوەی وێستگەکە و بەڕێنمایی هۆبەی ئەندازەی شارستانی توانرا کێشەکە چارەسەر بکرێت.