لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟



کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی  ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە بازیان زۆرترین بڕی باران باریوە کە ٩٣.٤ ملم و لە زاخۆ و بامەڕنێش کەمترین بڕ باریوە کە بڕەکەیان ٠.٤ ملم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا لە بازیان زۆرترین بڕی باران باریوە کە بڕەکەی ٩٣.٤ ملم و لە زاخۆ و بامەڕنێش کەمترین بڕ باریوە تێیاندا کە بڕەکەیان ٠.٤ ملم-ە هەروەها لە هەولێر بڕی ١٨.٦ ملم باران باریوە و لە سلێمانی ٢٢.٤ملم باریوە.

بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان:-

پیرمام 17.0 ملم

چەمچەمال 27.1 ملم

ئاکرێ 18.8 ملم

ئامێدى 1.4 ملم

بارزان 17.4 ملم

دەربەندیخان 9.8 ملم

دوکان 16.0 ملم

حاجى ئۆمەران 21.8 ملم

هەڵەبجە 4.4 ملم

هەڵشۆ 18 ملم

کەلار 1.4 ملم

خەبات 2.8 ملم

مەیدان 5.2 ملم

سۆران 17.6 ملم

پێنجوێن 19.0 ملم

ماوەت 44.4 ملم

قەڵادزێ 5.8 ملم

مێرگەسۆر 32.4 ملم

سیدەکان 13.2 ملم

کەرکوک 7.8 ملم

خورماتوو 42.0 ملم

خانەقین 2.4 ملم

کێشەی وێستگەی گۆڕینی کارەبای تاسڵوجە چارەسەرکرا
پێت کێشەی وێستگەی گۆڕینی کارەبای تاسڵوجە چارەسەرکرا
گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و سلێمانی راگیران
دوات گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و سلێمانی راگیران
پەیوەنیدر