بۆ ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت



دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەستی پێكرد، كە وەك ساڵی ڕابردوو لە 6 ماددە پێكهاتووە و بریارە بۆ مانگی ڕەمەزان 4 ماددەی دیكەش زیاد بكرێت و بەبۆنەی ئەو مانگە پیرۆزەوە 10 ماددەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی سەرجەم كارمەندانی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە پارێزگاكان دەستیان كردووە بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵ 2024 و لە ئەمڕۆوە چوار شەممە 14ی شوبات دەستی پێكردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ماددەكانی بەشەخۆراك بە كوالێتی باش ئامادەكراون و پشكنینیان بۆ كراوە و پێكهاتوون لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان لە جۆری نیسك و لەتكەنۆك).

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ماددەی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت، ئەمە جگە لە چەند ماددەیەكی دیكەی وەك (گۆشت و مریشك و هێلكە) كە لە نرخی هەرزان دەخرێتە بازاڕەكانەوە.

لای خۆشیەوە، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بۆ “بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان چوار ماددەی خۆراكی زیاد دەکرێت، كە بریتین لە ئاردی سفر و نیشاستە و مەعکەرۆنی و شەعریە”.

ئەعرەجی بۆ ئێران: ڕێگەنادەین خاکی عێراق ببێتە مەترسی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
پێت ئەعرەجی بۆ ئێران: ڕێگەنادەین خاکی عێراق ببێتە مەترسی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی لەناکاو دەدرێت
دوات هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی لەناکاو دەدرێت
پەیوەنیدر