کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان- زەڕایەن ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، لە سەر ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان – زەڕایەن) نزیک گوندی (سێدارە) دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەیەکیاندا دا.
ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێكەوتەوە و دوو كەس بریندار بوون، كە برینی یەکێكیان سەختە .