بەبڕی زیاتر لە108 ملیۆن دینار، پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژەكە بریتییە لە (به ئەندەرگراوندكردنی تۆڕی كارەبای پەستان بەرزی شەقامی سەرەكی نێوان گوندی قڕگە و جیاكەرەوەكان)، بڕیارە لە ماوەی 30 ڕۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا، بەبڕی زیاتر لە (108) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت.
باس لە ئەوەش كراوە، پرۆژەكە بریتییە لە (به ئەندەرگراوندكردنی تۆڕی كارەبای پەستان بەرزی شەقامی سەرەكی نێوان گوندی قڕگە و جیاكەرەوەكان)، كۆی بودجەكەشی بریتیە لە(108.577.500) سەدو هەشت ملیۆن و پێنج سەدو حەفتاو حەوت هەزارو پێنج سەد دینار، كە لەلایەن كۆمپانیای (كاربین) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاریشە لەماوەی (30) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.