دوای هەولێر تیمەکانی سلێمانیش خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو



شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، دوای هۆشداری کەشناسی سەبارەت بە بارینی بارانێکی زۆر و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێک شوێن سەرجەم تیمەکانمان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە هەردۆخێکى نەخوازراودا هاووڵاتییان پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتن بە ژمارە (١٠٠)وە بکەن.

شارەوانى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی هۆشدارییەكى سەبارەت بە ئەگەری بارینی باران لە سبەینێدا بڵاوکردەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتن بە ژمارە (١٠٠)وە بکەن بە مەبەستی بەهاناوەچوونیان.

شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەپێی ڕاپۆرتێکی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی لە ئەنجامى یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور لە دواى نیوەڕۆى سبەى چوارشەممە، شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی دەکات.

دەشڵێت:” لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانیدا، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داواکارییەك ئاڕاستەی هاووڵاتییانی دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، کە پارێزگاری لە ئاوەڕۆی ماڵ و شەقام و گەڕەك و کۆڵانەکانیان بکەن و بەخاوێنی ڕایبگرن”.

داواش دەکات، لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتن بە ژمارە (١٠٠)وە بکەن، بە مەبەستی گەیاندنی دەنگیان بە بەشی ئاوەڕۆیی سەرۆکایەتییمان و بەهاناوەچوونیان لە ڕێگای تیمەکانمانەوە.

باس لەوەشکراوە، بەردەوام لە دۆخی ئامادەباشییداین و چەندین تیمی جیاواز و فرە ئەرکمان پێکهێناوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو و پێشکەشکردنی فریاگوزاریی و خزمەتگوزاریی بەردەوام بۆ دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
پێت شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
به‌شیر حه‌داد پۆستێكی‌ نوێی‌ وه‌رگرت
دوات به‌شیر حه‌داد پۆستێكی‌ نوێی‌ وه‌رگرت
پەیوەندیدار