بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بەهێزی سێ ڕۆژەی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و زیاتر لە 100 ملم باران دەبارێت و پارێزگای هەولێریش بڕیاری دا سەرجەم فەرمانگەكان لە ئامادەباشیدابن.
كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دواینیوەڕۆی سبەی چوار شەممە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له نیوه‌ڕۆی سبه‌ی چوار شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری بارانی باش هه‌یه به‌زۆری ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه تا هه‌ینی، كه پێشبینی بڕێكی زۆری باران ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاویش هه‌یه له‌ته‌واوی چه‌م و دۆڵه‌كان و سه‌نته‌ری شار به‌تایبه‌ت گه‌رمیان و كه‌ركوك و هه‌ولێر.
وتیشی، “له‌هه‌ندێ شوێن زیاتر له ١٣٠ ملم باران ده‌بارێت، هه‌ربۆیه ئاماده‌كاری ته‌واو و جدی بكه‌ن”.
هاوكات، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان ڕاسپێردران، هەریەک لە سنووری خۆی ژووری عەمەلیات پێکبهێنێت.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت سەرجەم فەرمانگەکان لە ئامادەباشی تەواودابن بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفت و کێشانەی، کە دەبنە هۆکار و مەترسی دروستبوونی لافاو.