پێشبینی دەکرێت لەم دوو ڕۆژەدا زۆرینەی خەڵکی سەر زەوی تووشی سەر ئێشە ببن



ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە زەوی ڕووبەڕووی زریانێکی موگناتیسی دەبێتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی ئاورۆرا بۆریالیس، و ئەگەری بینینیش هەیە.

سێرگی بۆگاچۆڤ، سەرۆکی تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی ڕووسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی شوبات بارستەی گەورە لە خۆرەوە دەرچووە و شەوی سێ شەممە دەگاتە زەوی.

بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان، تێکچوونی دۆخی جیۆموگناتیسی دەتوانێت بەردەوام بێت” بۆ ماوەی نزیکەی دوو ڕۆژ، واتە ١٣ و ١٤ی شوبات”.

بەگوێرەی وردبینییەکان و لێکدانەوەکان، پێشبینی دەکرێت کە “لە نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەدا زریانەکە بگاتە لوتکە، هەروەها زاناکان پێشبینی دەکەن کە تێکچوونی جیۆموگناتیسی لە ئاستی G2 تێپەڕ نەکات (بەرزترین ئاست G5 ە).”

بە گوتەی بۆگاچۆڤ، “شێوازە مۆدێرنەکانی چاودێریکردن ڕێگە نادەن بە چاودێریکردنی بارستە جوڵە لە خۆرەوە تا ئەو ساتەی کە لە زەویەوە نزیک دەردەکەون، بۆیە پێشبینی بینینی ئاورۆرادا  دەکرێت بەڵام بەبێ دیاریکردنی جوگرافیای بینینەکە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە “لەکاتی زریانی موگناتیسی بەهێزدا، ڕەنگە هەندێک کەس هەست بە سەرئێشە و لاوازی و بەرزی پەستانی خوێن و هەستکردن بە کەمخەوی بکەن. هۆکاری ئەمەش ناسەقامگیری کێڵگەی موگناتیسی و خاوبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێنی موولوولەکانە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئۆکسجین”.

جێگای سەرنجە کە شارەزایانی تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان و پەیمانگای فیزیای هیلیۆ-زەوی لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا، پێشبینیان کردبوو کە زەوی لە ٢٣ی مانگی یەکدا بەر زریانێکی موگناتیسی بکەوێت.

زریانی موگناتیسی لەو دیاردە فەلەکییە ئاڵۆزانەن کە ئارگۆمێنتی زۆر دەوروژێنن، وایکردووە زۆر کەس پرسیار بکەن دەربارەی هۆکار و سروشتی ڕوودانی، جگە لە جۆرەکانیان و کاریگەرییان لەسەر تەندروستی و تەکنەلۆژیای مرۆڤ، چۆن خۆمان لێیان دەپارێزین، ڕێگاکانی بۆ پێشبینیکردنی ڕوودانیان، و بەهێزترین زریانی موگناتیسی، کە تا ئێستا لە مێژوودا تۆمارکراوە.

“گەردەلولی موگناتیسی” بەهۆی کاریگەری بای خۆر لەسەر کێڵگەی موگناتیسی زەوی سەرهەڵدەدەن و ڕووداوێکی ناوازە و نوێ نین، وەک چۆن لە کۆنەوە هەبووە.

هەسارەی زەوی بە توێکڵێکی نەبینراو دەورە دراوە کە بە موگناتیسفێر ناسراوە، کە هەسارەکەمان لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.

هێزی پەستانی بای خۆر و پەستانی موگناتیسی زەوی بەزۆری یەکسانن، بەڵام لەوانەیە ئەم هاوسەنگییە تێکبچێت کاتێک خێرایی بای خۆر زیاد دەکات، بەو پێیەی توندی و خێرایی ئەو بایانە پەیوەستە بە چالاکی پەڵەی خۆرەوە،

ئەم کارلێکەی نێوان بای خۆر و موگناتیسی زەوی ئەوەیە کە بە “گەردەلولی موگناتیسی” ناسراوە.

یەکێک لە هۆکارە باوەکانی گەردەلولی موگناتیسی بریتییە لە پریشکی خۆر ، کە بڕێکی زۆر وزە و تەنۆلکەی بارگاویکراو ئازاد دەکات.

هۆکاری دووەم بە “دەردانی تاجی” ناسراوە، کە بریتین لە دەردانی تاجەی خۆر، یان وردتر بڵێین، لە ناوچەکانی پلەی گەرمی نزمەوە، کە بڕێکی زۆر لە ماددە و کێڵگە موگناتیسیەکان و تیشکی کارۆموگناتیسی، کە کاریگەری لەسەر هەسارەکەمان دەبێت.

مەترسی زریانی موگناتیسی بە بەکارهێنانی ئاستی چڕییان بە بەکارهێنانی پێوەرەکانی Dst دیاری دەکرێت.

زریانی مامناوەند بە 50 بۆ 100 نانۆ تێسلا و زریانی توند بە 100 بۆ 200 نانۆ تێسلا و زریانی توندتر، بە زیاتر لە 200 نانۆ تێسلا مەزەندە دەکرێت، لە حاڵەتی ئاساییدا پێوەرەکە لە نێوان 20 بۆ 25 نانۆ تێسلادایە.

سەبارەت بە کاریگەری ئەم زریانانە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، کەناڵی ئەلعەرەبیە دۆت نێت پێشتر باسی لەوە کردبوو کە شارەزایەکی ڕووسی هۆشداری دابوو سەبارەت بەو زریانە موگناتیسیانەی کە لەماوەیەکی زۆردا ڕوودەدەن و جەختی لەوە کردەوە کە دەتوانن کێشەی تەندروستی گەورە دروست بکەن.

بەپێی ئەوەی میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردۆتەوە، “ئەگەری ئەوە هەیە کە نیشانەکانی وەک کەمخەوی، سەرئێشە، سەرگێژخواردن، ناڕێکی لێدانی دڵ و ئازاری جومگەکان لەکاتی زریانێکی موگناتیسیدا دەربکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مرۆڤەکان کاردانەوەیان جیاوازە بەرامبەر بەم دیاردەیە، بەو پێیەی هەندێکیان بەدەست خەواڵوویی دەناڵێنن، هەندێکی دیکەش تووشی تێکچوونی دەروونی و سۆزداری دەبن، و لەوانەیە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ ببن.

حەمماس ڕەزامەندی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی بۆ غەزە نیشان دەدات
پێت حەمماس ڕەزامەندی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی بۆ غەزە نیشان دەدات
پەروەردەی سلێمانی: غیابدانی مامۆستایان بە سزا بۆیان هەژمار ناکرێت
دوات پەروەردەی سلێمانی: غیابدانی مامۆستایان بە سزا بۆیان هەژمار ناکرێت
پەیوەنیدر