حكومەتی هەرێم ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان بڵاودەكاتەوە



حكومەتی هەرێم وردەكاری كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی توركیا بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 13ی شوبات، لە شاری دوبەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و بازرگانی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

 

دەست گرتن کاریگەری گەورە لەسەر دەروون بەجێدەهێڵێت
پێت دەست گرتن کاریگەری گەورە لەسەر دەروون بەجێدەهێڵێت
مامۆستایانی كۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
دوات مامۆستایانی كۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر