نەرمین مەعروف کاتی ناردنی 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوانییە هەڕەشەی پەرلەمانتارە شیعەکان گرفت بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دروست بکات و دەشڵێت، تا کۆتایی ئەم مانگە 618 ملیاری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، دەربارەی لێدوانی ئەو پەرلەمانتارانەی شیعە کە هەڕەشەی ئاستەنگ دروستکردنیان بۆ هەموارکردنی یاسای بودجە کردبوو ڕایگەیاند، لێدوانەکان هەڵوێستی تاکە کەسین، نەک هەڵویستی فەرمی فراکسیۆنەکانی ئەو پەرلەمانتارانە.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی نابێت ئەو هەڵوێستانە بەهەند وەرنەگیرێن، بەڵام مەترسی لەسەر هەمواری یاسای بودجە دروست ناکەن.

نەرمین مەعروف، ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران هەمواری یاسای بودجە تەواو بکات و لە سەرەتای مانگی داهاتووشدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.

ڕاشیگەیاند، تا ئەو کاتەی یاسای بودجە هەموار دەکرێت، مانگانە حکومەتی عێراق 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و ڕوونیشیکردەوە، تا کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ڕەوانە دەکات.

یەکگرتوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕادەست کردەوە
پێت یەکگرتوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕادەست کردەوە
بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی پێنج هێندە بەرزکردەوە
دوات بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی پێنج هێندە بەرزکردەوە
پەیوەنیدر