کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت



کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە هەندێک کاتیشدا هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لە دوایی نیوەرۆ بە شێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکان بە گشتی.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ 2-4 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 16

سلێمانی : 17

دهۆک : 15

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 16

سۆران : 14

حاجی ئۆمەران : 8

گەرمیان : 21

سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵێک دەربارەی د. لەتیف ڕەشید ڕەتدەکاتەوە
پێت سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵێک دەربارەی د. لەتیف ڕەشید ڕەتدەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردە خشتەی بابەتەکانی تاقیکردنەوەی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی پەروەردە خشتەی بابەتەکانی تاقیکردنەوەی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر