لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پرسە درا و نرخی قورئان خوێندن دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرسە لە مزگەوتەكان و خێمەی بەردەم ماڵەكان دەركرد و ڕایگەیاند، قورئان خوێنەكان پابەند بن بەو نرخەی بۆیان دیاری كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە گشتاندنێكدا، كە ئەمڕۆ دوو شەممە 12ی شوبات دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروست نەبوونی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لەكاتی پرسەدا، مامۆستا و خزمەتگوزاری مزگەوت دەستوەردان نەكات لەبابەتی بەكرێدانی خێمە و كورسی و قورئان خوێن بۆ پرسە.

ڕاشیگەیاندووە، هیچ بڕە پارەیەك داوا نەكرێت بۆ بەكرێدانی هۆڵی پرسە و قورئان خوێن پابەند بێت بەو نرخەی بۆی دیاریكراوە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە، كە 50 بۆ 70 هەزار دینارە.

هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “ڕێگە نەدرێت بە گێڕان و دانانی چایی و قاوە لە مزگەوتەكاندا لەكاتی دانانی پرسە، چونكە دەبێتە هۆی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان و خاوەن پرسە و زیادە خەرجییە”.

دەقی گشتاندنەكە:

ماددەكانی سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی 1ی ئەمساڵ دیاریكران
پێت ماددەكانی سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی 1ی ئەمساڵ دیاریكران
دواین ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكراكرا
دوات دواین ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكراكرا
پەیوەنیدر