شاندی حکومەت هەوڵ دەدات لە دوبەیەوە وەبەرهێنەری بیانی بۆ کوردستان ڕابکێشت



سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەوڵ دەدەین لە کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتەکان لە دوبەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بخەینەڕوو و سەرۆکی حکومەتیش چەندین کۆبوونەوەی گرنگی دەبێت.

محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەربارەی بەشداریکردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی حکومەتەکان کە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت بە کەناڵی کوردستان24ی راگەیاند، “لوتکەکە زۆر گرنگە، بۆ ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان  گرنگە خۆمان بە جیهان بناسێنین و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی برەخسێنین”.

محەممەد شوکری وتی، “ئەجێنداکەمان بۆ سێ رۆژە. ئەو شاندەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هاتووە، بەشداریی چەندین تەوەر و پانێل دەکەن. خۆمان وەکو دەستەی وەبەرهێنان بەشداری لە پانێلەکانی تایبەت بە وەبەر‌هێنان دەکەین و، هەوڵدەدەین دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بخەینەڕوو”. وتیشی، “زۆرینەی تەوەرەکانی لوتکەکە ئابوورین و کەمتر تەوەری سیاسی تێیدایە”.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشآی خستەڕوو “لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا و لە پەراوێژی لوتکەکەدا؛ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان دەبێت”.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان جەختیشی کردەوە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر باشی ناوە بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، چاکسازی و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان”.

 

مریشکی قەدەغەکراو بازاڕەکانی هەرێمی تەنیوە
پێت مریشکی قەدەغەکراو بازاڕەکانی هەرێمی تەنیوە
کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
دوات کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
پەیوەنیدر