لەسەر بودجەی 8٪ی داهاتی کارەبا، پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، پرۆژەیەکی کارەبا به‌بڕی زیاتر له 187 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە پرۆژه‌كە بریتییه له دانانی دوو محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی له فیده‌ری 173ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا، دانانی دوو محاویله‌ی بۆ فیده‌ری 21 له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی محاویله‌ی 13 لە تۆڕی كاره‌بای ماڵان له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا.
ئەوەشی خستەڕوو کە بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 187 ملیۆن و 226 هەزار و 500 دینارە و بڕیارە لە ماوەی 90 ڕۆژی کارکردن‌دا تەواو بێت.