خوێندنی باڵا سێ پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پڕكردنەوەی سێ پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنێت و دەڵی ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە دەتوان سیڤی پێشکەش بکەن.

دەشڵێت:” ئەو كەسەی داواكاری پێشكەشدەكات، باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت”.

راشیگەیاندووە، دواكات بۆ پێشكەشكردنی (C.V) و پوختەی راژە و یەكەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوكراوەكانی و كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی، كۆتایی دەوامی رۆژی چوارشەممە، رێكەوتی (2024/2/21) دەبێت.

پۆستەکان بریتین لە-:

1- یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندكاران

2- راگری كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری

3- راگری پەیمانگەی تەكنیكی كۆیە

مەرجەكان:
یەكەم: مەرجەكان بۆ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندكاران و، پۆستی ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری:

1- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

2- نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

3- خزمەتی زانكۆیی لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت.

دووەم: مەرجەكان بۆ ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی كۆیە:

1- هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە (مامۆستا) كەمتر نەبێت.

2- خزمەتی زانكۆیی لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت.

تێبینییەكان:
– ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات، باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.

– زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی، هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

– دواكات بۆ پێشكەشكردنی (C.V) و پوختەی راژە و یەكەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوكراوەكانی و كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی، كۆتایی دەوامی رۆژی چوارشەممە، رێكەوتی (2024/2/21) دەبێت.

– پێویستە پوختەی راژەی لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆ پەسندكرابێت.

خاڵی ژینا ئەمینی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا
پێت خاڵی ژینا ئەمینی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادرا
سودانی: کاردەکەین بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکان
دوات سودانی: کاردەکەین بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکان
پەیوەنیدر