شاندێكی حكومەتی هەرێم گەیشتەوە بەغدا



بۆ جاری سێیەم لەمساڵدا شاندێكی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنەوە بەغدا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسی نەوت و مووچە و بودجەی هەرێم.

شاندەكەی حكومەتی هەرێم پێكهاتوون لە تیمی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بە هۆكاری سەردانەكە وتوویەتی، لەگەڵ شاندی عێراق تیمی هاوبەش دروست دەكەن بۆ یەکخستنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی.

بڕیارە شاندەكەی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێک لە بەغدا بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە سێیەمین جارە، كە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەری پرسی بودجە و مووچە دەچێتەوە بەغدا.

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
پێت وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
وەزیری پەروەردە بڕیاری حكومەت بۆ پلەبەرزكردنەوە ئاشكرادەكات
دوات وەزیری پەروەردە بڕیاری حكومەت بۆ پلەبەرزكردنەوە ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر