قائیمقامی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی و بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی بڕی (36) ملیۆن دینار بۆ سێ پڕۆژە خەرجدەكرێت.
كامەران حەسەن بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند ” بە بڕی (7،300،000) حەوت ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار، نۆژەنكردنەوە بۆ هەندێك بەشی فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەكرێت”.
پرۆژەكان بریتین لە:
بە بڕی (27،00،000) بیست و حەوت ملیۆن دینار دیوارێكی ڕاگر بۆ ڕێگای مووچەی بەردەسپیان لە گوندی سەراو دروستدەكرێت.
بە بڕی (2،000،000) دوو ملیۆن دینار، سیستمی كامێرای چاودێری بۆ هەردوو وێستگەی ئاوی قەزای ماوەت دادەنرێت.
كامەران حەسەن دەڵێت “هەر یەك لەم سێ پڕۆژەیە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و خزمەتێكە بە سنورەكەمان، ئێمە سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ پارێزگاری سلێمانی لەسەر بڕیاری تەرخانكردنی بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم پڕۆژانە”.