یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەت لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی گۆڕان بە سەرۆکایەتی مستەفا سەید قادر و شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە دەباشان کۆببنەوە.
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی یاسایی و کاروباری حکومەت تاوتوێ دەکرێن.