سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هیچ کاتێک پێکهاتەمان نەبوونەتە بارگرانی و کێشە بۆ پرۆسەی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان بەم پێکەوەژیانە جوانە بۆتە لانکەی پێکەوەژیان و نموونەیەکی جوان لە ناوچەکە بەگشتی.
مونا قەهوەچی، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، کورسی کۆتای پێکهاتەکان، مافێکە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە بۆ پێکهاتەکان، بۆ نوێنەرایەتی کردنی نەتەوەکانی تورکمان و کریستیان و ئەرمەن، کە نوێنەرایەتیەکی راستەقینەی پێکهاتەکان دەکەن و ئەوەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان بێت درێغیان لێنەکردوە و لە داهاتووشدا هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبن.
دەشڵێت:”ئاشکرایە بەشداری پێکهاتە نەتەوەییەکان لە پەرلەمان و کۆی حکومرانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمەکەمان جوانتر کردوە و نموونەیەکی جوانی کلتوری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان لە جیهاندا نیشانداوە.
دەشڵێت:” هیچ کاتێک پێکهاتەمان نەبوونەتە بارگرانی و کێشە بۆ پرۆسەی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان بەم پێکەوەژیانە جوانە بۆتە لانکەی پێکەوەژیان و نموونەیەکی جوان لە ناوچەکە بەگشتی”.