دوای سەردانێکی چەند رۆژەیان بۆ ئەمریکا شاندێکی سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتای‌یان بە سەردانەکەیان هێنا و گەڕانەوە بۆ کوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئه‌وه‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٠٢٤/٢/٥ شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكايه‌تيى فه‌و‌زى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به ياوه‌ريى تریفه عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆن، كۆمه‌ڵێك ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا ئه‌نجامدا، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠٢٤/٢/٩ كۆتايييان به سه‌ردانه‌كه‌يان هێنا.
له ميانى سه‌ردانى چه‌ند ڕۆژه‌يدا، شاندى سه‌رۆكايه‌تى چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له كۆنگرێس و كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ـ پێنتاگۆن ـ ئه‌نجامدا و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكادا گفتوگۆيان كرد، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و چه‌ندين پرسى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
شاندى سه‌رۆكايه‌تى سوپاس و پێزانينيان بۆ پشتگيريى كۆنگرێس و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و به‌دوورگرتنى له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه. لاى خۆيانه‌وه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكى به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.