بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەدەبات
ئەمڕۆ شەممە 2ی شوباتی 2024 بەسەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت، پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق، و تاوتوێ كردنی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان، لە کۆبوونەوەدایە.
هاوکات موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە وەکالەت داوایەکى بە واژووى 100 پەرلەمانتارەوە ڕەوانەى هەردوو لیژنەى یاسایی و ئاسایش و بەرگرى کرد لەبارەى پێشنیازەیاساى دەرکردنى هێزە بیانییەکان لەعێراق .
ئەم کۆبوونەوەیەی پەرلەمان لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا چەندین هێرشیان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لە عێراق و سوریا ئەنجامدا، و چەند سەرکردەیەکی ئەو گرووپانەیان بە ئامانج گرت، ئەمەش تووڕەی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە، و داوادەکەن حکومەتی عێراق وادەی کشانەوەی ئەو هێزە بیانیانە لە عێراق دیاریبکات و کۆتایی بە ئەرکەکانیان بێنێت لە خاکی عێراق.
هاوکات کورد و سوننە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان نەکرد و شیعەکانیس توڕەیی خۆیان لەو هەڵوێستە نەشاردۆتەوە، سەبارەی بە هۆکاری ئامادەنەبوونی کوردەکان، ( خەڵک ) پەیوەندی بە هەردوو پەرلەمانتار سۆران عومەر و د.نەرمین مەعروف و موسەنا ئەمین کرد، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر هیچکامیان وەڵامیان نەدایەوە.