بەیانی ئەمڕۆ شەممە، عومرەكارێكی كورد، كە ژنە و خەڵكی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە بە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سعودیە گیانی لەدەستدا.
كەسێكی نزیكی ئەو عومرەكارە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 10ی شوباتی 2024، (نزار حەمە ڕەشید) خێڵی حەمەیی لە نزیك شاری مەدینە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاند، بڕیارە دوای کۆتاییهێنان بەڕێکارەکان، لە گۆڕستانی بەقیع لە سعودیە بەخاک بسپێردرێت.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە سێیەمین عومرەکاری کوردە لە وڵاتی سعودیە گیانیان لەدەستداوە.