سەرۆكی ئۆكراین، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی لە كۆشكی سپی لەلایەن سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن و خانمی یەكەمی ئەمریكا جیل بایدنەوە پێشوازیی لێكرا.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی لەدوای ٣٠٠ رۆژی جەنگی وڵاتەكەی بۆ یەكەمجار گەشتێكی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدا و بە جلە خاكییەكەیەوە كە درووشمی ئۆكراینی لەسەرە و بە درێژایی جەنگ لەبەریدا بوو، چووە ناو كۆشكی سپییەوە.
دوای پێشوازییەكە بایدن و زێلێنسكی كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵییان ئەنجامدا لە پێش چاوی مێدیاكان زێلێنسكی مەدالیایەكی پێشكەشی بایدن كرد.
دوای كۆبوونەوە دوو قۆڵییەكە، سەرۆكەكان گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا دووپاتیانكردەوە لە بەردەوامی هاوكارییەكانی نێوان دوو وڵات و پشتیوانی زیاتری ئەمریكا بۆ ئۆكراین لە جەنگەكەی لەگەڵ ڕووسیادا.
بایدن ئاماژەی بە ئەوە كرد، ئۆكراین لە جەنگدا جیهانی تووشی سەرسووڕمان كردووە.
زێلێنسكی لەچوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ ئەمریكا، گوتاری لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەبێت.