مامۆستایانی وانەبێژی یەدەگ لەلایەن پەروەردەی ڕانیەوە ئاگاداردەکرێنەوە.
پەروەردەی ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە تۆمارکراوە دانەخرابێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێچەوانەوە ئەو مامۆستایانە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی ڕیزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ”.