كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌دوای نیوه‌شه‌وی ئه‌مشه‌وه‌وه ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ری نمە باران هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوە شەوی ئه‌مشه‌و ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە باکور و ناوەڕاستى هەرێم.
باسی له‌وه‌شكردووه: لە کاتەکانى نیوەڕۆ و ئێوارەدا ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزێکى سوک بۆ مام ناوەند هەیە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم.
هەروەها شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ئهمشەوەوه بۆ سبەی شەممە شەپۆلێکی بارانبارین له دەریای سوره‌وه کاردەکاتە سەر ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لەوانەشە تۆزێ باران بگاتە هەندێك شوێنی گەرمیان.
دەشڵێت، سەبارەت بە ناوچەکانی هەرێم، بەگشتی کاریگەری نابێت بەهۆی بوونی بەرزە پەستانی باکوور وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا کە زەحەمەته بەرزە پەستان رێگه‌بدات شه‌پۆله‌كه بگاته هه‌رێم. ئاسمانی ئەمشەو بۆ سبەی له هه‌رێم لە ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری دەبێت.