لەبارەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەرێم و بەغدا زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو



ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان گرفتەکانی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی”.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، “چەند بەربەستێک لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەیە، حكومەتی عێراق دەیەوێت تەنها لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی هەرێم هەناردەبكرێت، جیاوازی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکێکی دیکەیە لە کێشەکان، ئەمەش وایکردووە کە تا ئێستا هەرێم و بەغدا نەتوانن بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی.”

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ٢٥ ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ و بە کاریگەریی بڕیاری دەستەی نێوبژیوانیی پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیرا.

ڕێگری لە بەشداری ژنان دەکرێت لە ماراسۆنێک لە عێراق
پێت ڕێگری لە بەشداری ژنان دەکرێت لە ماراسۆنێک لە عێراق
مێسی دەبێتە هۆی گەڕانەوەی پارەی بلیت بۆ هاندەرانی یارییەک
دوات مێسی دەبێتە هۆی گەڕانەوەی پارەی بلیت بۆ هاندەرانی یارییەک
پەیوەنیدر