داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی ٣ تا ٩ شوبات، بڕی ٤ ملیار و ٨٠٩ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٧٩٠ دینار بووە، كە زیاتر لە ٣ ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكەی ٦٩٦ ملیۆن دینار بە شێوەی چەكە و زیاتر لە ٦٥٣ ملیۆن دینار مقاسەیە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەیەکی ڕاگەیاندووە كە بڕی ٤ ملیار و ٨٠٩ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٧٩٠ دینار بووە كە ٣ ملیار و ٤٦٠ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ٣٠٠ دیناری واتە ٪٧٢ نەختینەیە، هەروەها ٦٩٦ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بە شێوەی چەكە كە دەكاتە ٪١٤ و ٦٥٣ ملیۆن و ٢٧٩ هەزار و ٩٩٠ دینار واتا ٪١٤ مقاسەیە.