کۆمپانیای مێتا ھەژماری عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەیسبووک و ئینستاگرام دادەخات.
وتەبێژی کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند، ھەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام داخستووە، چونکە چەندین جار سیاسەتی کۆمپانیاکەی پێشێلکردووە.
خامنەیی کە ٣٥ ساڵە حکومی ئێران دەکات، “لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پێنج ملیۆن فۆلۆوەرزی ھەبووە”.
ئەگەرچی فەیسبوک و ئینستاگرام لە ئێران قەدەغەکراون، بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە لەڕێی “ڤی پی ئێن”ەوە بەکاریدەھێنن.