ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتی کردەوە ، “ یاسادانەرانی تۆپی پێ لە ئەنجومەنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی (فیفا) ڕێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری کارتی شین لە یارییەکاندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارتە مانای ئەوەیە یاریزانەکە بۆ ماوەی 10 خولەک دەربکرێت، ئەگەر هەمان یاریزان دوو کارت وەربگرێت ئەوە مانای ئەوەیە کە بۆ هەمیشە لە یارییەکە دەردەکرێت، هەروەها ڕەنگە یاساکە بۆ یەکەمجار لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا جێبەجێ بکرێت لە وەرزی داهاتوو دا”.