هەپەگە؛ توركیا لە یەك ڕۆژدا 12 جار بە چەكی كیمیایی لە سەنگەرەكانی گەریلای داوە



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە و ١٢ جاریش بە چەكی كیمیایی و ٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە دەوڵەتی توركیا درێژە بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەدات و تەنیا لە ٢٠ی كانونی یەكەمدا ١٢ جار چەكی كیمیایی و ٤ جاریش بۆمبی قەدەغەی بەكارهێناوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
لە راگەیاندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە:
“گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە هەموو جیهانیان نیشاندا كە لە دژی جموجۆڵی داگیركەری دەوڵەتی تورك، ئەوان تاكە پارێزەری هەبوون و دەستكەوتەكانی گەلەكەمانن. دەوڵەتی توركی فاشیست كە بەرگەی ناوی كورد و كوردستان ناگرێت، بۆ ئەوەی سیاسەتی لەناوبردن بگەیەنێتە ئەنجام، پەنای بۆ هەموو رێبازەكانی شەڕی چەپەڵ و قێزەون بردووە. بە پاڵپشتی تەكنەلۆژیای بێسنووری ناتۆ، سوپای توركی فاشسیت كە بە قورسی بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی لە دژی گۆڕەپانەكانی بەرخودانی گەریلا بەكاردەهێنێت، بەڵام ناتوانێت بەرخودانی هێزە بەئیرادە و گیانبازەكانمان بشكێنێت. لە بەرامبەر هەموو هێرشەكان هێزەكانمان بە هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیی بە چالاكی بەهێز گورزی قورس لە داگیركەران دەدەن.

لە چالاكی هێزەكانماندا ٤ داگیركەر سزادراون.
سوپای توركی داگیركەر سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە، ١٢ جاریش بە چەكی كیمیایی، ٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كراون.

زانیاری لە سەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
١.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
-رۆژی ٢٠ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٠٩:٢٠ و ١٦:٢٥ لە نزیك هەرێمی چەمچۆی سەربە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس ٢ جار لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكییانەد ٤ داگیركەر سزادران.

٢. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی؛

-لە ٢٠ی كانونی یەكەمدا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ١٠ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران. هاوكات داگیركەران تایەی ئۆتۆمبێل و ماددەی پلاستیكیان سوتاند و دوكەڵە ژەهراوییەكەیان كردە ناو سەنگەرەكانی بەرخودانەوە.

-سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدای سەربە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ٤ جار بەبۆمبی قەدەغە و ٢ جاریش بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

٣. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر؛

-لە ٢٠ی كانونی یەكەمدا دەشتی كافیای گارە، گۆڕەپانەكانی شەهید شەریفی خواكورك و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چەكدار ٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

-لە ٢٠ی كانونی یەكەمدا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدای سەر بە شێلادزیی ناوچەی ئامێدی و هەرێمی چەمچۆ بە دەیان جار بە كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كران”.

 

وەزیری دارایی گشتاندنێك لەبارەی مووچە دەردەكات
پێت وەزیری دارایی گشتاندنێك لەبارەی مووچە دەردەكات
گۆڤارێكی ئەمریكایی: واشنتن جەنگی ئۆكراینا بەكاردەهێنێت
دوات گۆڤارێكی ئەمریكایی: واشنتن جەنگی ئۆكراینا بەكاردەهێنێت
پەیوەنیدر