نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئیلهام ئەلییەڤ کرد



ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/2/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز ئيلهام ئه‌لييه‌ڤ سه‌رۆكى كۆمارى ئازه‌ربايجان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆك ئه‌لييه‌ڤ و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسيان له‌ دوايين ديدارى نێوانيان له‌ باكۆ كرد.

کارتی شینیش بۆ کارتی زەرد و سوور لە یارییەکان زیاد کرا
پێت کارتی شینیش بۆ کارتی زەرد و سوور لە یارییەکان زیاد کرا
بەرپرسێکی حزبوڵا لە لوبنان کرایە ئامانج
دوات بەرپرسێکی حزبوڵا لە لوبنان کرایە ئامانج
پەیوەنیدر