پەرلەمان لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە



پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هێرشەکانی دوێنێ شەوی بەغدا ئەنجام دەدات.

بەپێی بڵاوکراوەیەک، بە نوسراوی فەرمی ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر عێراق و بەتایبەت هێرشەکانی شەوی 7ی 2ی 2024 کۆدەبێتەوە.

شەوی چوارشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤، لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا بە موشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و سێ کەسی تێدابوون کە هەرسێکیان کوژران، هەروەها میدیای کەتائبی حزبوڵڵای عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە ئەبو باقر ئەلساعدی و ئەرکان ئەلعلیاوی، کە دوو فەرماندەی حزبوڵان و بەرپرسن لە گواستنەوەی چەک و ئۆپراسێۆنەکانی دەرەوە، لە هێرشەکەی ناوچەی مەشتەل لە بەغدا کوژران.

هەر ئەمڕؤش خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپیکرد و لەنێو ئاپۆڕای خۆپیشاندەران تەرمی ئەو دوو بەرپرسە بەخاک سپێردرا.

جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێم کۆبووەوە
پێت جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێم کۆبووەوە
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بەرزبۆتەوە و لە ناوخۆ دەفرۆشرێت
دوات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بەرزبۆتەوە و لە ناوخۆ دەفرۆشرێت
پەیوەنیدر