ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بەرزبۆتەوە و لە ناوخۆ دەفرۆشرێت



کۆمپانیایەکی نەرویجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم ڕاگەیاند و دەشڵێت،دوای رێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم هەوڵ بۆ فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆی هەرێم دەدرێت.

کۆمپانیای (DNO) ی نەرویجی رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی تاوکێ بۆ (80) هەزار بەرمیل رۆژانە بەرزبکرێتەوە و بەردەوامیش دەبین لەو ئاستە، كە بەشێكی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە نرخی داشكێنراو بە هاوڵاتیانی هەرێم دەفرۆشێت و ئەوەی دیكەش لەڕێگەی وشكانییەوە بۆ كڕیارانی دەگوزاێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێش راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە کێڵگەکانی تاوکێ و پشکبیر، ئاستی هەناردەكردنی نەوتی تاوكێ رۆژانە نزیکەی (95) هەزار بەرمیل بوە، بەڵام لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا بۆ نزیکەی (35) هەزار بەرمیل دابەزی.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی وەستانی پرۆسەی هەڵكەندنی بیری نوێی نەوت و دابەزینی تێچونی بەرهەمهێنان، لە ئێستادا كۆمپانیا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە نێوان (30 بۆ 35) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشێت، بەم جۆرەش كۆمپانیا مانگانە نزیکەی (10) ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە.

دی ئێن ئۆ خاوەنی لە سەدا 75ی پشکە لە کێڵگەی تاوکێ، لە کاتێکدا هاوبەشەکەی جێنێل ئینێرجی خاوەنی لە سەدا 25 بەرهەمهێنانی نەوتە لە کێڵگەکە،
لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق ساڵی رابردو دادگای نێودەوڵەتی پاریس هەناردە كردنی نەوتی خاوی لە هەرێمەوە بۆ توركیا و لەوێوە بۆ بەندەری جەیهان راگرت، كە  بە نزیکەی (450) هەزار بەرمیلی رۆژانە بو، لە ئەو كاتەوە تا ئێستا روون نییە کەی دەست بە هەناردەکردنەوەی دەكرێتەوە

پەرلەمان لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە
پێت پەرلەمان لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە
هاوپەیمانان وادەیەکیان بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە داناوە
دوات هاوپەیمانان وادەیەکیان بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە داناوە
پەیوەندیدار