سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل مەرجەکانی حەماسی بۆ ئاگربەست رەتکردەوە و داواش لە سوپای وڵاتەکەی دەکات ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر رەفەح لە باشووری کەرتی غەز*زە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی حەماس بۆ تەواوکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان ڕاگەیاند و سوێندی خوارد بەردەوام بێت لە شەڕکردن لە کەرتی غەززە و بەرەو ڕەفەح، باشووری کەرتی غەززە هەنگاو بنێت.
ناتانیاهۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە قودس وتی: تەسلیمبوون بە داواکارییەکانی حەماس دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژییەکی دیکە و کارەساتێکی گەورە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل کە کەس ئامادە نییە قبوڵ بکات.
راشیگەیاند: ئێمە پابەندنەبووین بە هیچ شتێکەوە سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو تیرۆریستانەی دەستیان بە خوێن پەڵە (ئەو زیندانییە فەلەستینیانەی کە تەلئەبیب تۆمەتباریان دەکات بە ئەنجامدانی هێرش یان پلاندانان) و بەردەوامی فشارە سەربازییەکان مەرجێکی پێویستە بۆ ئازادکردنی ڕفێنراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕکردن، سوپای ئیسرائیلیش لە ماوەی چەند مانگێکدا لە شەڕەکەدا سەردەکەوێت نەک ساڵانێک.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ڕێنماییمان بۆ سوپای ئیسرائیل دەرکرد کە لە ڕەفعە و ئۆردوگا ناوەندییەکانیش کە دوا قەڵای حەماسە، جوڵە بکەن.