جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەزیری بەرگری توركیا كۆدەبێتەوە و داوای چارەسەرکردنی پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیرانی پێشمەرگە و پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵیۆزی توركیا له عێراق لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا پهیوهندییهكانی توركیا لهگهڵ ههرێمی كوردستان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێک، کە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بکات خرانە بەرباس.
ئاماژە بەوەشكراوە، دۆسیەی ئهمنی و دۆخی سەقامگیری عێراق و ههرێمی كوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، لەوبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەردوو وڵات.
باسی پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرا و لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کرد.