دادگا دواهەمین بڕیاری لەسەر کەیسی شێروان شێروانی دا



دادگای پێداچوونەوە(تمیز)، بە نووسراو بڕیاری لەسەر هێشتنەوەی ماوەی سزای شێروان شێروانی وەک خۆی دەرکرد.

دادگا لە نووسراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی لە ڕووی یاساییەوە هیچ پێشێلکارییەکی تێدا نییە و وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت،

رۆژی 16-02-2021 دادگەی تاوانی هەولێر بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” هەریەک لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.

مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 60%ـی سزاکەیان، جگە لە شێروان شێروانی کە 50% بوو، کەمکرایەوە، دواتر سەرجەمیان ئازاد کران و پاش چەندڕۆژیک لە ئازادکردنی، شێروان شێروان شێروانی دەستگیرکرایەوە و دادگا بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزاکەی نوێکردەوە.

كچێك لە قەڵادزێ پەینی ئەندامی بەرهەم دەهێنێ
پێت كچێك لە قەڵادزێ پەینی ئەندامی بەرهەم دەهێنێ
پەروەردەی گەرمیان: مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاند
دوات پەروەردەی گەرمیان: مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاند
پەیوەنیدر