سەرۆكی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی بۆ ئەفسەرانی باڵای پێشمەرگە كرد



سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان فەرمانی پلەبەرزكردنەوەی سەربازیی بۆ 5 ئەفسەری‌ باڵای‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە واژۆ كرد و هەر خۆی پلە نوێیەكانی بۆ بەستن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێوڕەسمی بەرزركردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانە‌ ئەمڕۆ چوار شەممە لە سەرۆكایەتیی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەڕێوەچووە و نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان جەختی‌ لە گرنگی‌ و پێویستیی‌ سەرخستنی‌ پرۆسەی‌ چاكسازی‌ و یەكخستنەوەی‌ پێشمەرگە له چوارچێوەی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگەدا كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی‌ ڕاشیگەیاندووە، “ناوی‌ پێشمەرگە ناوێكی‌ پیرۆزە و پێویستە وابەستەیی‌ و ئینتیمای‌ یەكەمی‌ پێشمەرگە بۆ خاك و نیشتمان و گەلەكەی‌ بێت و هەڵنانی‌ هەنگاوی‌ خێرا و جددی‌ بۆ یەكخستنەوەی‌ پێشمەرگە بە پێویستزانی‌، هەموو پشتگیرییەكیشی‌ بۆ ئەو پڕۆسەیە دەربڕی”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەفسەرانی پێشمەرگە “بەڵێنی‌ پێشمەرگانەی‌ دڵسۆزی‌ و خزمەتی‌ نیشتمانیان” دووپات كردوەتەوە.

پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ لەكاتێكدایە، كە ماوەی 9 ساڵە فەرمانبەرانی مەدەنی پلەبەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە و داوا دەكەن ئەو مافە یاساییەیان بۆ بگەڕێتەوە.

پەروەردەی گەرمیان: مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاند
پێت پەروەردەی گەرمیان: مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاند
كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت
دوات كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت
پەیوەنیدر