لە چوارچێوەی سەردانەیەکیدا بۆ هەولێر، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یەشار گولەر وەزیری بەرگری و مەتین گوراک سوپاسالاری تورکیا کرد.
ڕاشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيى نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە “هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ رێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى”.
دوابەدوای ئەوەش وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کۆبێتەوە.