وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا لە هەولێرن



فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتنە هەولێری پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشدا،  لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و پێشوازیان لێکرا”.

سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ هەولێر هاوکاتە لەگەڵ هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامیان دەدات.

تا ئێستا دەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیاوە بوونەتە قوربانی.

ئەم هەفتەیە کەش و هەوا نیمچە سەقامگیر دەبێت
پێت ئەم هەفتەیە کەش و هەوا نیمچە سەقامگیر دەبێت
نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەران دەكات
دوات نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسی مووچەی فەرمانبەران دەكات
پەیوەنیدر