مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم کرد



مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ بەڕێز جەیمس گۆڵدمان كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، پيرۆزبايى دەستبەکاربوونمان لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنمان بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.

كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچە و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

مامۆستایانی هەڵەبجە: بایكۆت ناشكێنین
پێت مامۆستایانی هەڵەبجە: بایكۆت ناشكێنین
وەزارەتی كارەبا كاتژمێری پێدانی كارەبای ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی كارەبا كاتژمێری پێدانی كارەبای ڕاگەیاند
پەیوەنیدر