وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە و دەشڵێت: “پێدانی كارەبا نزیكەی 8 كاتژمێرە”.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئێستا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ناوچە گەرمەكان 8 بۆ 9 كاتژمێرە، بەڵام بۆ ناوچە ساردەكان 7 بۆ 8 كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواستەكە، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات.
دەشڵێت: “بەرهەمی كارەبا لە نێوان 3500 بۆ 4 هەزار مێگاواتە، ئهمهش بڕێكی باشه، بەڵام كێشە ئەوەیە خواست زۆرە و دەگاتە 7 هەزار مێگاوات”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە و وەزارەتی كارەباش هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.
وتوشیەتی، “لە مانكی چواری ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا لە كۆمباین سایكڵی بازیان زیاد دەبێت، كە وزەیەكە پێویستی بە سووتەمەنی نییە، ئەوەش كاریگەری لەسەر زیادكردنی كارەبای نیشتمانی دەبێت”.