یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی، بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ ئیسكۆ ئەلاركۆن یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكە، ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن یانەی ئیشبیلیە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ ئیسكۆ گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ كۆتایی هێنان بەو بۆندەی كە تەنیا چوار مانگە لەنێوانیاندا واژۆكراوە”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو بۆندەی ئیسكۆ لەگەڵ یانەكەماندا لە 7ی ئابی ڕابروودا واژۆی كرد، كاریی پێناكرێت”.
ئیسكۆ لە هاوینی ڕابردوودا لە ڕێی بۆندێكی ئازادەوە لە ڕیاڵ مەدریدەوە چووە ڕیزەكانی یانەی ئیشبیلیە، لە سێ شەممەی ڕابردووشەوە یاریزانەكە بەشداریی لە مەشق و ڕاهێنانەكانی تیپەكەدا نەكردووە كە خۆی بۆ تەواوكردنی ئەم وەرزە ئامادە دەكات.