دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری ورد لەبارەی ئاشكراكردنی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش لە سنوری سلێمانی، چەمچەماڵ شارەزوور بڵاودەكاتەوە، دەشڵێت،” زانیاریش لەسەر كردەوە تیرۆرستییەكانی قەرەداخ و سەنگاو ئاشكرادەكات “.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمشەو سەعات ٧:٣٠ خولەك زانیاری ورد لە بارەی ئاشكراكردنی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش لە سنوری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور بڵاودەكاتەوە .
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە خانەقین و هەردوو كردەوە تیرۆریستەكەی قەرەداغ و ئاشداخ لە سەنگاو و كوژرانی ٣ تیرۆریست و دەستگیركردنی چەندین تیرۆریستی هەرەتاوانبار ئاشكرادەكات.