ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبووەوە و سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن و پارێزگار هەڵبژێردران.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا عەبدولقادر دەخیل بە زۆرینەی دەنگ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا.
هاوكات بڕیارە دوو جێگر بۆ پارێزگار هەڵبژێردرێت، یەكێكیان بۆ كورد (پارتی) دەبێت، كە كاندیدەكەیان (سیروان ڕۆژبەیانی)یە و ئەوی دیكەیان بۆ سوننە دەبێت.
هەر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگادا، د. ئەحمەد حاسوود بە سەرۆکی ئەنجوومەن و محەمەد جبووری بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردران.