“خوێندكارانی ئاوارە سورییەكان تێكەڵی خوێندنگەكانی هەرێم دەكرێن”



وەزیری پەروەردە لەگەڵ جێگری نوێنەری ڕێكخراوی UNHCR لە عێراق باسیان لە پرۆسەی خوێندنی پەنابەرانی سووری و میكانیزمی جێبەجێ كردنی سیاسەتی تێكەڵكردنی قوتابیانی پەنابەری سووری و قوتابیانی هەرێمی كوردستان كرد.

ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێكەوتی ۲۱ی۱۲ی۲۰۲۲ پێشوازی لە خاتوو “نیكۆڵ ئیپتنگ” جێگری نوێنەری ڕێكخراوی UNHCR لەعێراق – هەرێمی كوردستان شاندی یاوەری كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا باس لە پرۆسەی خوێندنی پەنابەرانی سووری و میكانیزمی جێبەجێ كردنی سیاسەتی تێكەڵكردنی قوتابیانی پەنابەری سووری و قوتابیانی هەرێمی كوردستان كرا، هەروەها خزمەتكردنی زیاتری كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان باسی لێوە كرا.

هەروەها شاندەكە پاڵپشتی خۆیان نیشاندا بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەك و لەكۆتاییدا وەزیری پەروەردە دەستخۆشی لە رێكخراوی ناوبراو كرد وە گرنگی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و رێكخراوەكەی بەرز نرخاند.

 

چەند ڕێنماییەك بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
پێت چەند ڕێنماییەك بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و منداڵێكی 5 ساڵ گیانی لەدەستدا
دوات ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و منداڵێكی 5 ساڵ گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر