سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بەهۆی بارینی بەفر و رەوشی کەشوهەوا سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووره‌كه‌ی سه‌رپشك كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی پشووی قوتابخانه‌كان له سبه‌ینێدا.
نوسینگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانی ڕاسپارد، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران سه‌رپشك بن له بڕیاردان بۆ ڕاگه‌یاندنی پشوو له قوتابخانه‌كان، بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه ٥ی شوباتی ٢٠٢٤، به گوێره‌ی ناوچه جوگرافییه‌كان و جیاوازی كه‌شوھه‌وا.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بەفر رێگای هاتووچۆی لە چەند ناوچەیەک پەکخستووە.